Thu, 23 February 2012
ASOsat TV broadcasting » ئێران

ئێران، به‌ چواره‌مین وڵاتی‌ دژی‌ ئازادیی ڕۆژنامه‌وانیی ساڵی‌ 2011 وه‌سف كرا تۆمار کراوە لە پێنجشەممە، 26 ژانویه 2012 ساعت 07:46 دووانیوەڕۆ بە کاتی تاران بە 25 سەردان، 0 سەرنج و 0 جار بڵاو کراوەتەوە.

رێكخراوی‌ هه‌واڵنێرانی‌ بێ‌سنوور، بۆ ده‌یه‌مین ساڵی‌ به‌رده‌وام، ئه‌مساڵیش راپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ بارودۆخی‌ ئازادیی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ له‌ 178 وڵاتی‌ جۆراوجۆری‌ جیهان له‌ ساڵی‌ 2011 بڵاو كرده‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ كه‌ مه‌ودای‌ نێوان سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2010 هه‌تا كۆتایی‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 2011 له‌خۆ ده‌گرێت، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ رابردوویشدا هه‌واڵنێران و رۆژنامه‌نووسان هه‌وڵیاندا خه‌باتی‌ خه‌ڵك بۆ ئازادی‌ بخه‌نه‌ به‌ر چاو و دیسانیش دیكتاتۆره‌كان هه‌وڵیاندا رێگه‌یان لێ بگرن.

له‌م راپۆرته‌ نوێیه‌دا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی‌ رێكخراوه‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، وڵاتانی‌ ئێران، ئیریتیریا، توركمانستان و كۆریای‌ باكوور به‌ خراپترین وڵاتانی‌ جیهان بۆ دژایه‌تیكردنی‌ ئازادیی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ دانراون و له‌ پله‌ی‌ 175 بۆ 178ی‌ ریزبه‌نده‌كه‌دان.

به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت ساڵی‌ 2011، پاكستان بۆ دووه‌مین ساڵی‌ به‌رده‌وام، زۆرترین رێژه‌ی‌ كوشتنی‌ هه‌واڵنێر و رۆژنامه‌نووسانی‌ بووه‌ و پێگه‌ی‌ عێراقیش له‌ ریزبه‌نده‌كه‌دا، به‌هۆی‌ كوژرانی‌ چه‌ند رۆژنامه‌نووسه‌وه‌ 22 پله‌ دابه‌زیوه‌ و دوای‌ پاكستان گه‌یشتووه‌ته‌ پله‌ی‌ 152.

2012 January 26Thursday
0 سەرنج

سنە (خاوێن) -9°C
هەینی -5° (تاڕادەیەک هەوری)
شەممە -4° (تاڕادەیەک هەوری)
هەولێر (خاوێن) 2°C
هەینی (تاڕادەیەک هەوری)
شەممە (زیاتر هەوری)
کرماشان (خاوێن) -3°C
هەینی 11° (زیاتر هەوری)
شەممە (ئەگەری بارین)
قامیشلی (خاوێن) 1°C
هەینی 11° (زیاتر هەوری)
شەممە 13° (تاڕادەیەک هەوری)
تاران (خاوێن) 1°C
هەینی -4° (تاڕادەیەک هەوری)
شەممە 10° -2° (ئەگەری بارین)
ئارشیڤی ڕاپرسی