
وای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەڵاحیەتی هەر یەک لە عەبدولجەبار کەرەمی نوێنەری سنە، دیواندەرە و کامیاران، ئیقباڵ محەممەدی نوێنەری مەریوان و سەوڵاوا و، جەلال مەحموودزادە نوێنەری مەهاباد و نادر قازی پوور نوێنەری ورمێ لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی بۆ کاندیداتۆریی مەجلیسی داهاتوو رەد کردەوە، شورای نیگەهبانیش لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا داکۆکی لەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ کردەوە.
عەبدولجەبار کەرەمی لە لێدوانێک دا هۆکاری ئەو بڕیارەی بۆ داکۆکی خۆی لە مافە نەتەوەیی و ئایینیەکان و بڵاوکردنەوە و واژۆکردنی ئەو نامە و نارەزایەتیانە گەڕاندەوە کە دژایەتیان هەیە لە گەڵ بنەماکانی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران.
رەدکردنەوەی حوکمی ئەو چەند نوێنەرە کوردەی پارلمانی ئیستای ئێران بۆ مەجلیسی داهاتوو لە کاتێک دایە کە سەڵاحیەتی داریوش قەنبەری نوێنەری ئیلام و عەلی زەنجانی نوێنەری شارەکانی شنۆ و نەغەدە لە لایەن شورای نیگەهبانەوە بە پێچەوانەی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ پەسەند کرا.
لە لایەکی ترەوە ئەمجارەیان قەسیم عوسمانی نوێنەری بۆکانیش کە سەڵاحیەتی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە پەسەند کرابوو، لە لایەن لێژنەی پارێزگای ورمێ رەد کرایەوە. یەکێک لە هۆکارەکانی رەدکرانەوەی ناوبراو، بەستراوەیی ئەو بە حیزبێکی نایاسایی راگەیەندراوە.



سنە 


















