
|
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد لە ئوروپا کەمپینێکی بۆ ئەوەی سزای لە سێدارەدانی زانیار و لوقمانی مورادی جێ بەجێ نەکرێ دەست پێکردوە، زانیار و لوقمانی مورادی تۆمەتبارن بە ئەندام لە پارتێکی سیاسی و هه‌روه‌ها كوشتنی كوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد داوا دەکات له سه‌رجه‌م چالاكانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌كات كه به هانای ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده‌وه بێن و له ژێر په‌تی سێداره رزگار بکرێن. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌مپه‌ینێك به ناوی "كةمپه‌ینی پێشگیری له حوكمی ئێعدامی زانیار و لوقمانی مورادی" راده‌گه‌یه‌نین و داوا له سه‌ر جه‌م چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و هه‌روه ها خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به‌م كه‌مپه‌ینه ببن بۆ یه‌ك ده‌نگی و رزگاری ئه‌م دوو لاوه كورده .
ئەمە دەقی کەمپینەکەیە .... كه‌مپه‌ینی پێشگیری له حوكمی ئێعدامی زانیار و لوقمانی مورادی لوقمان و زانیاری مورادی به تاوانی ئه‌ندامێتی له پارتێكی سیاسی و هه‌روه‌ها كوشتنی كوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان له لایه‌ن لقی 15 ی دادگای شۆرشی تاران، به حوكمی دادوه‌ر سه‌ڵه‌واتی، له رۆژی 14 تیر 1388 سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ر دا سه‌پا. ئه‌مه له كاتێك دایه كه ئه‌م دوو چالاكه سیاسیه دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج كران له دوو نامه‌ی جیاواز دا رایان گه‌یاند كه هیچ پێوه‌ندیه‌كیان به كوشتنی كوڕی ئیمام جومعه‌وه نیه و هه‌روه‌ها دانپێدانانیان به سه‌ر ئه‌م تاوانه كه له لایه‌ن پرێس تی وی یه‌وه بڵاو بۆته‌وه به هۆی زه‌خت و ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان بوه.، ئه‌وان له نامانه‌یه‌کدا رایانگه‌یاندوه كه ئه‌م تاوانانه‌ی نراوه‌ته پاڵیان بێ بنه‌مان و هیچ پێوه‌ندیه‌كیان به‌م تاوانانه‌وه نیه. ئه‌مه‌ی كه روونه ئه‌م دوو چالاكوانه سیاسیه كورده له ژێر ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان دانیان به هه‌ندێك تاوانی نه‌كراو دانه‌وه كه ئه‌م دانپێدانانه نایاساییه و له‌م باره‌وه‌ش رێكخراوی لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی دوای ئه‌وه‌ی كه حووكمی ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسیه راگه‌یانرا نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ڕ شێوازی دادگاییكردنی ئه‌م دوو لاوه كورده ده‌ڕبریوه . ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد - ئوروپا نیگه‌رانی خۆمان له مه‌ڕ ره‌وشی ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده راده‌گه‌یه‌نین و هه‌روه‌ها پێمان وایه ته‌نیا تاوانی ئه‌م دوو كه‌سه بیرجیاوازیه ، و هه‌ربۆیه‌ش داوا كارین كه به زووترین كات ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسیه حوكمه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه . كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد داوا له سه‌رجه‌م چالاكانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌كات كه به هانای ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده‌وه بێن و له ژێر په‌تی سێداره رزگار بکرێن. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌مپه‌ینێك به ناوی "كةمپه‌ینی پێشگیری له حوكمی ئێعدامی زانیار و لوقمانی مورادی" راده‌گه‌یه‌نین و داوا له سه‌ر جه‌م چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و هه‌روه ها خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به‌م كه‌مپه‌ینه ببن بۆ یه‌ك ده‌نگی و رزگاری ئه‌م دوو لاوه كورده . كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد - ئوروپا 20120112 |



سنە 


















