
چه‌ند سه‌چاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایان كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌ن ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی سوریا بۆ جێگره‌كه‌ی ده‌دات.
ئه‌و سه‌رچاوانه وتیان، ئه‌و پڕۆژه بریاره‌ی وڵاتانی رۆژئاوا و عه‌ره‌بی پشتیوانی له ده‌ستپیشخه‌رییه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات كه داوا له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به جێگره‌كه‌ی بدات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌رنار ڤالیرۆ رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پشتیوانی له بڕیاره جه‌سوره‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی بكات كه هه‌وڵ ده‌دات كۆتایی به توندوتیژییه‌كانی سوریا بێنێت و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه بدۆزێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌لكسه‌نده‌ر لۆكاشیفیچ رایگه‌یاند: مۆسكۆ تا ئێستا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ره‌شنوسه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سوریا ده‌خاته‌روو، هه‌روه‌ها ئه‌و چاكسازییانه‌ی له لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه پیشنیاركراوه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌شنوسه به‌هه‌ند وه‌رگیراوه.
وتیشی: زانیاریم نییه ئاخۆ ره‌شنوسی رۆژئاوا له چه‌ند رۆژی داهاتوو پیشكه‌شده‌كرێت.
هه‌ر دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرجی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، كه تا ئیستا مۆسكۆ دژی سه‌پاندنی سزا و به‌كارهێنانی هێزه له سوریا.



سنە 


















